سەرچاوەیەكی پێشمەرگە: تەواوی گووندەكانی دەوروبەری زوممار لەلایەن پێشمەرگەوە كۆنترۆڵكرانەوە
موحسین سەعدوون، پەرلەمانتاری عێراق، كە لەبەرەكانی شەڕدایە لە دەوروبەری زوممار راگەیاند: "لە بەیانییەوە گووندەكانی بەرسۆر و كارێز و حۆگنە و گرگامێش و كۆپانێ و مح وەردك و قەسەبێ لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە كۆنترۆڵكرانەوە و بەمەش تەواوی گووندەكانی سنووری زوممار كەوتنەوە ژێر دەستی پێشمەرگە".
موحسین سەعدوون گوتیشی "لە شەڕی ئەمڕۆدا دەیان تەرمی چەكدارانی داعش بەجێماون و ئەوانی دیكەش نەیانتوانی بەرگری بكەن و هەڵاتوون". سەبارەت بە زیانەكانی پێشمەرگەش گوتی: "تەنیا دوو پێشمەرگە برینداربوون".
رووداو
