هەفتەی داهاتوو هێزەكەی كوردانی شەبەك دەست بە مەشق و راهێنان دەكەن

هەفتەی داهاتوو هێزەكەی كوردانی شەبەك دەست بە مەشق و راهێنان دەكەن
غەزوان داودی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ لەسەر پشكی كوردی شەبەك رایگەیاند، هێزێكی 600 كەسی لە كوردانی شەبەك پێكهێنراوەو كە ئەركی پاراستنی ئەو ناوچانە دەبێ كە كوردی شەبەكی لێ نیشتەجێیە.
ئەوەشی خستەروو، ناونوسكردنی خۆبەخشان لەریزی فەوجەكەی كوردانی شەبەك كۆتایی پێ هاتووەو چاوەڕوان دەكرێ هەفتەی داهاتوو لە بنكەیەكی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەست بە راهێنانیان بكرێ.
راشیگەیاند، موچەی ئەندامانی ئەو هێزە لەلایەن حكومەتی هەرێم دابین دەكرێ و چەك و پێداویستی سەربازیش لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە دابین دەكرێ.
Top