داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌كرێت كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕاونه‌ته‌وه
فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراق و كوردستان داوا له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن كه له‌ڕێگه‌ی پرۆژه بڕیارێكه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی په‌نابه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه كوردستان.
نه‌جیبه له‌تیف ئه‌ندامی لیژنه‌ی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌لێدوانێكدا بۆ خه‌ندان رایگه‌یاند كه دوێنی رێكخراوی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراق و كوردستان سه‌ردانیان كردوون و پرۆژه‌یه‌كیان پێشكهشكردوون به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه كوردستان یاخود به‌زۆر گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه و داواكارن په‌رله‌مان له‌ڕێگه‌ی پرۆژه بڕیارێكه‌وه كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكات.
ناوبراو ئاماژه‌ی به پرۆژه‌كه كردووه كه خۆی له‌چه‌ند داواكارییه‌كدا ده‌بینێته‌وه له‌وانه‌ش "كاتێك ئه‌و په‌نابه‌رانه رۆیشتوون بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌زیفه‌یان هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه هیچیان نییه، هه‌روه‌ها كێشه‌ی نه‌بوونی ناسنامه و ره‌گه‌زنامه‌ی منداڵه‌كانیان هه‌یه، جگه له‌وه‌ش داوایان كردووه كه سلفهیهكیان پێبدرێت تا بتوانن كاری پێبكه‌ن".
