حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەزیرێکی پێ زیاد کرا
لەمبارەیەوە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی زەرد (نازم ھەرکی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پەرلەمانتارانی کوردستان کۆ بوونەوە و، یاسای ئەنجوومەنی وەزیرانیان ھەموار کردەوە؛ بەو گوێرەیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سێ وەزیری بۆ کاروباری ھەرێم دەبێت؛ کەواتە لەومەلا، کابینە 20 وەزیری دەبێت."
(نازم ھەرکی) گوتیشی: "ھەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ 13پڕۆژە یاسا کرا، لەوانە پڕۆژە یاسای ئامادەکردنی پڕۆژەدەستووری ھەرێمی کوردستان بۆ ڕاپرسی، کە لیژنەیەک دادەنرێت و، ئەو کارە دەکات و بە دەستووردا دەچێتەوە."
