"ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێمه زۆر گرنگه" سه‌ركونوسوڵی توركیا: هه‌ڵه تێگه‌یتشنێكی باو هه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ی هاوكاری داعش ده‌كه‌ین
ئێواره ئه‌مڕۆ كونسوڵخانه‌ی توركیا له‌هه‌ولێر گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك له میدیاكانی كوردستان له هوتێلی (دیده‌مان) ی شاری هه‌ولێر رێكخست. له‌و گفتوگۆیه كراوه‌دا كه نوێنه‌ری ماڵپه‌ڕی خه‌ندانیش به ره‌سمی بانگهێشیت كرابوو، تێیدا محه‌مه‌د ئاجیف سه‌ركونوسڵی توركیا له هه‌ولێر له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌رێگه‌ی رێكخراوی (ئافات)ی توركی ، كه‌سه‌ربه‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی توركیایه 625مین ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری هاوكاری گه‌یه‌ندرایه ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی.
ئاجیف وتی: "له‌كاتێكدا داعش هاته موسڵ هه‌رئه‌وشه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه ئه‌وكات سه‌رۆكی وه‌زیرانی توركیا بوو ته‌له‌فۆنی بۆكردم و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئاواره‌یه‌كی زۆر روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بۆیه ئاماده‌كاری بكه‌ن هه‌رچییان بووێت هاوكارییان بكه‌ن".
وتیشی: "ئه‌و شه‌وه‌ی داعش له‌هه‌ولێر نزیك بووه‌وه، زۆربه‌ی وڵاتان كۆمپاینا و كرێكاره‌كانیان گواسته‌وه، به‌ڵام ئێمه هه‌ر له‌هه‌ولێر ماینه‌وه و له‌ئێستاشدا 1500 كۆمپانیای توركیا له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن و وه‌به‌رهێنانی توركیا له هه‌رێمی كوردستان 8 ملیار دۆلاره".
سه‌باره‌ت به كۆبانێ، محه‌مه‌د ئاجیف وتی: "200 هه‌زار ئاواره‌ی سڤیل كه خه‌ڵكی كۆبانێن ئێستا له توركیان و تائێستاش 5 ملیۆن ژه‌م خۆراكیان بۆ ئاماده‌كراوه و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری ئه‌و 200 هه‌زار كه‌سه ده‌كرێت كه له‌نێویاندا 60هه‌زار منداڵ هه‌یه".
له دوو پرسیاری په‌یامنێری خه‌ندانیش له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا بۆچی وڵاتی توركیا هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسانی ده‌ستپێكردووه، له‌كاتێكدا ئێوه ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نووستان له‌یه‌كێك له به‌ناوبانگترین هۆتێله‌كانی هه‌ولێر داوه‌ت كردووه، محه‌مه‌د ئاجیف له‌وه‌ڵامدا وتی: "ئه‌وان به‌پێی یاسا ده‌ستگیر كراون و ئێستاش لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه".
له‌پرسیارێكی تری نوێنه‌ری خه‌ندان، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئێوه باسی چه‌ند ژه‌مه خورادنێك ده‌كه‌ن و چه‌ند ژه‌مه خواردنێكمان به‌چاودا ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام بۆچی له‌ملاوه هاوكاری داعش ده‌كه‌ن، له وه‌ڵامدا سه‌ركونووسوڵی توركیا وتی: "هه‌ڵه تێگه‌یشتنێكی باو هه‌یه به‌وه‌ی توركیا هاوكاری داعش ده‌كات، هۆكاره‌كه‌شی بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێـته‌وه ، كه‌چه‌ند هه‌واڵێكی ناڕاست له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بڵاو كرایه‌وه ئێمه چۆن هاوكاری داعش ده‌كه‌ین، ئێمه له ساڵی 2013 داعشمان خستۆته لیستی تیرۆره‌وه، چونكه خۆمان قوربانی زۆرمان داوه له‌ده‌ست تیرۆر، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تادا هه‌ڵوێسته‌كانمان جیابوون ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه بوو، كه ئێمه 49 كارمه‌ندی كونسوڵخانه‌ی توركیامان له‌موسڵ له‌ده‌ست داعش بوو".
وتیشی: "چۆن ئاسایشی توركیا بۆئێمه گرنگه ، هێنده‌ش ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێمه گرنگه"
خەندان
