لە دووزخورماتوو سێ تەقینەوە روویدا

لە دووزخورماتوو سێ تەقینەوە روویدا
ئەمشەو لە شارۆچكەی دووزخورماتوو لە ماوەی دوو كاتژمێر سێ بۆمب تەقێندرانەوە و بە هۆیانەوە هاووڵاتییەك برینداربوو، دوو خانووش دارووخان.


بەرێوەبەری راگەیاندنی قایمقامیەتی دووزخورماتوو، محەممەد فایەق بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند:" لە پاش كاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمرۆوە تاوەكو كاتژمێر حەوت، لە ناو شارۆچكەی دووزخورماتوو لە لایەن تیرۆیستانەوە سێ بۆمب تەقێندراونەوە".

محەممەد فایەق وتیشی، تەقینەوەی یەكەم، تەقاندنەوەی بۆمبێكی لێكێندراو بوو بە ئۆتۆمبیلی هاووڵاتییەكی بەرەگەز عەرەبی سوونە بە ناوی كەریم رەمەزان و بەهۆیەوە بە سەختی برینداربوو و هەروەها ئۆتۆمبیلەكەشی تێكشكا.

وتیشی:" ئەو هاووڵاتیە كۆنە بەعسییه".

بەرێوەبەری راگەیاندنی قایمقامیەتی دووزخورماتوو هەروەها وتی: پاش تەقینەوەی یەكەم لە گەرەكی كۆماری شارۆچكەكە، بۆمبی چێندراو لە ناو دوو خانوودا تەقینەوە و بەهۆیانەوە خانووەكان داڕووخان و زیانی زۆریانی پێگەیشتووە.

رونیشكردەوە، لەبەر ئەوەی خانووەكان تەواو نەكراوبوون، تەنها زیانی مادی هەبووە و هیچ زیانێكی گیانی بە دوادانەبووە.
Top