كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا: هانی كۆمپانیاكانمان ده‌ده‌ین بۆ كاركردن له هه‌رێمی كوردستان
به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان، رۆژی دووشه‌ممه 15ی دیسه‌مبه‌ری 2014، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز جۆرج ئنزوێیله‌ر كونسوڵی گشتیی تازه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، به‌ڕێز ئنزوێیله‌ر به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسوڵی گشتیی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان، خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی و هیوای خواست بتوانێ ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌ڵمانیا و هه‌رێمی كوردستان بباته قۆناغێكی پێشكه‌وتووتره‌وه. هه‌روه‌ها ستایشی حكوومه‌ت و گه‌لی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ی كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش و پێشوازیكردن له‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره له هه‌رێمی كوردستان. هاوكات پشتیوانی و پشتگیریی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیای بۆ حكومه‌تی هه‌رێم، له ِووی مرۆیی و سه‌ربازییه‌وه، دووپات كرده‌وه.
كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا خواستی وڵاته‌كه‌یشی بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له ِووی سیاسی و ئابووری و بازرگانییه‌وه دووپات كرده‌وه و له‌مباره‌یه‌وه وتی: ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیای ئه‌ڵمانی، به‌شداریی كارایان له پیشانگای هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تیدا كرد كه ئه‌م هه‌فته‌یه به‌ڕێوه‌چوو. هه‌روا وتی: ئێمه هانی كۆمپانیاكانمان ده‌ده‌ین بۆ كاركردن له هه‌رێمی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی لێ‌كرد و و پشتیوانی و پشتگیریی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه. هاوكات سوپاس و پێزانینی گه‌ل و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پشتگیریی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌شكردنی هاوكاریی سه‌ربازی و مرۆیی و كردنه‌وه‌ی خولی مه‌شق و راهێنان بۆ پۆلێك له ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ده‌ربڕی. وتیشی: ئێمه زۆر به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانینه ته‌واوی یارمه‌تییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا و ئومێده‌وارین ئه‌و هاوكاریانه به‌رده‌وام بن.
هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیادا به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌ی كه له نێوان هه‌ردوو گه‌لی كورد و ئه‌ڵماندا هه‌یه.
