پاسێكی قوتابیانی كۆلێژ سەر لەبەیانی ئەمرۆ وەردەگرێت

پاسێكی قوتابیانی كۆلێژ سەر لەبەیانی ئەمرۆ وەردەگرێت
سەر لە بەیانی ئەمرۆ بە هۆی وەرگەرانی پاسێكی نەفەر هەڵگری خوێندكاری چەند كۆلێژكی زانكۆی صەلاحەدین بوون، پاسەكە 40 قوتابی هەڵگرتووە، زیاتر لە 21 قوتابی بریندار بوون، یەكێك لەو قوتابیانە لە مەترسیدایە.
بەگوێرەی ئەو زانیارانەی دەست ماڵپەری گوڵان كەوتووە سەرچاوەیەك نزیك لە ردوواوەكە گووتی" بەهۆی خێرایی پاسەكە لەكاتی لادانی چەپ لە لۆفەی یەكەمی پیرمام نەیتوانی كۆنترۆڵی خۆی بكات و وەرگرا.
فاخیر كەرمانج بەرێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی هەولێر بەگوڵانی راگەیاند" ئەمرۆ بەیانی كاتژمێر 7:45 ئەم رووداوە روویدا تا ئێستا 19 بریندار لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێرە و 2 برینداریش بردراون بۆ بنكەی تەندروستی پیرمام، بەڵام خۆشبەختانە بریندارەكان تا ئێستا هیچ مەترسیەكیان لەسەر نییە و چارەسەر كراون" هەروەها لەبارەی دەرنگ گەیشتنی ئەمبۆڵاسەكانی هێلی هەولێر گوتی" لەبەر ئەوەی بەیانیان قەرەبالغیەكی زۆر لە رێگاكان هەیە بۆیە ئەمبۆڵاسەكان تۆزێك دەرنگ كەوتن ئەگینا هیچ كێشەكی تری ئەو تۆ نەبووە"
Top