سەرۆک بارزانی: هیچ هێزێک لە دنیادا نییە بەو چەکەی دەستی پێشمەرگە، سەرکەوتن بە دی بێنێت
كه‌ناڵی "بی‌بی‌سی" به‌شی فارسی له به‌رنامه‌ی "سه‌فحه‌ی دوو"ەکەیدا دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعوود بارزانی)ـدا، کردووە. پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه ئاماژه ده‌دات كه داعش تا ئێستایش زیاتر له هه‌زار كیلۆمه‌تر سنووری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا هه‌یه و، به هۆی پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و تیرۆرستانی داعشه‌وه له چه‌ند مانگی ڕابردوودا زیاتر له 700 پێشمه‌رگه‌ی كورد شه‌هید بوونە. له هه‌مان كاتیش‌دا، هه‌رێمی كوردستان ئێستا میوانداریی زیاتر له 2 ملیۆن ئاواره‌ی سووریا و عێراق ده‌کا، که به‌هۆی بارودۆخی ئه‌منییه‌وه ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوونە.
* داعش لەو بەرەوە توانیی هه‌رێمی كوردستان بشڵەژێنێ و، غافڵگیرتان بكات. چۆن بوو توانیتان به‌و شێوه‌یه بێنه پێشه‌وه؟
(سەرۆک بارزانی): ئه‌وان توانییان 1700 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی زرێدار له سوپای عێراق بگرن و، له هه‌مان كاتیش‌دا توانییان چه‌ندین چه‌كی قورسی دیكه‌یشیان له سوپای عێراق و سوپای سووریاوە ده‌ست‌کەوێ. له هه‌مان كاتدا، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌زموونی شه‌ڕی ئه‌و تیرۆریستانه‌یان نه‌بوو و، ته‌نیا كلاشینكۆف و 'بی‌كه‌ی‌سی'ـیان پێ بوو. هه‌موو ئه‌و چه‌كانه‌یش چه‌كی كۆنن، بۆیه داعش له سه‌ره‌تاوه توانیی پێشڕه‌وی بكات تا وردەوردە بارودۆخه‌كه كه‌وته‌وه ده‌ست پێشمه‌رگه. هۆكاری سه‌ره‌كیی پێشه‌ره‌وییه‌كانی داعش ئه‌وه بوو كه سوودیان له ژماره‌یه‌كی زۆری زرێپۆش وه‌رگرت و ئێستایش هێزی پێشمه‌رگه له قۆناغی هێرشبردندایه و، چه‌ندین كرده‌وه‌ی گه‌وره‌یان به سه‌ركه‌وتوویی کردووە.
* پێمان سەیر بوو؛ ئه‌و وه‌حشیگه‌ری و كوشتاره‌ی كه کردیان لە وێنەی نەبوو!
(سه‌رۆك بارزانی): "به‌ڵێ زۆر ڕاسته ئه‌و تاوانانه‌ی كه داعش دەیکا، به درێژایی مێژوو، یاخود ده‌توانین بڵێین له مێژووی نوێ‌دا نه‌بووه و، تا ئێستا هیچ كه‌سێك ئه‌م جۆره تاوانانه‌ی نەکردووە، ته‌نانه‌ت حكوومه‌ته‌كانی پێشووی عێراق و بگره حكوومه‌تی به‌عسیش، كه چه‌ندین تاوانی دژی گه‌لی كورد کرد؛ به‌ڵام هیچ كام له‌وانه نه‌گه‌یشتنه تاوانه‌كانی داعش. چونكه گه‌یشته ئاستێك كه ته‌عه‌دایان له نامووسی خه‌ڵكی كرد و ته‌جاوزیان كرد. داعش له تاوان و جینایه‌تكاریدا پێش هه‌موو تاوانباره‌كان كه‌وتووه.
* هه‌م ئێوه و هه‌م سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم، ئاماژه‌تان به‌وه داوه كه تا كورد به چه‌كی قورس پڕچه‌ك نه‌كرێن، ستراتیژییه‌تی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش پێشكه‌وتنی زیاد به خۆیه‌وه نابینێت. ئه‌و چه‌كه قورسانه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی بڕیار بوو ئه‌و چه‌كانه‌تان پێ بده‌ن، دەیدەن؟
(سەرۆک بارزانی): من پێویسته ڕاستییه‌ك ڕوون بكه‌مه‌وه، به‌و چه‌كانه‌ی كه له ده‌ستی پێشمه‌رگه‌دایه و به‌و یارمه‌تییانه‌یش كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به ئێمه‌یان داوه، ته‌نیا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ن كه توانیانیویانه ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه به ده‌ست بێنن، من پێم وایه كه هیچ كه‌سێكی دیكه له دنیادا ناتوانێت به‌و چه‌كه كه‌مەی كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هەیانە، بتوانن ئه‌و شه‌ڕه‌ی پێ بكه‌ن. ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان چه‌كی قورسی له به‌رده‌ست بووایه زۆر ئاسانتر و خێراتر ده‌یانتوانی شه‌ڕه‌كه ببه‌نه‌وه. به‌ڵام هێشتا ئه‌و چه‌كانه نه‌گه‌یشتوونه‌ته ده‌ستی ئێمه، ئێستایش بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و چه‌كانه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و حكوومه‌تی به‌غدا و هاوپه‌یمانانین، به‌ڵام هێشتا ئه‌و چه‌كانه‌مان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه."
له وه‌ڵامی پرسێارێكی دیكه‌ی بێژه‌ری "بی‌بی‌سی"ـدا، كه ئه‌گه‌ر ناوی چه‌كێكی قورس ببه‌یت كه پێویستتانه، چ چه‌كێكه؟ سه‌رۆك بارزانی گوتی: "تانك، تانك بۆ ئێمه زۆر پێویسته، هه‌روه‌ها گوللەبەزێن (موده‌ڕه‌عه) و تۆپخانه و هێلیكۆپته‌ری جه‌نگی."
* له‌م بارودۆخه‌ی كه تێیداین و به‌و پێداویستییانه‌ی كه له به‌ر ده‌ستدان و ئه‌و هێرشه ئاسمانییانه‌ی كه ده‌کرێ، پێت وایه كه شه‌ڕی داعش تا كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت؟
(سەرۆک بارزانی): ئاسان نییه كه كاتێك بۆ كۆتایی ئه‌و شه‌ڕه دابنێین، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان زۆر كاریگه‌ر بووه. به‌ڵام ته‌نیا له ڕێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه ئه‌و شه‌ڕه كۆتایی پێ نایه‌ت. ئه‌مه ڕه‌هه‌ندی فكری و سیاسی و ئابووریشی هه‌یه و، ده‌بێت به‌رنامه‌یەکی پته‌و بۆ شكستپێهێنانی داعش ئاماده بكرێت.
* ئاوارەیەکی زۆر له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن و، پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان؟
(سەرۆک بارزانی): هێزی پێمشمه‌رگه‌ی كوردستان، تا ئێستا توانیویه‌تی ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوان له ده‌ست تیرۆرستانی داعش ئازاد بكات. به‌ڵام تیرۆرستان ژماره‌یه‌كی زۆر له شارۆچكه و گونده ئازادكراوه‌كانیان بۆمبڕێژ كردووه، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و خانه‌وادانه‌ی كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان كاتێك چوونه‌ته‌وه ناو ماڵی خۆیان ماڵه‌كه‌یان ته‌قیوه‌ته‌وه و، بە جارێ سه‌روماڵیان تێدا چووە؛ ئه‌وه‌یش یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی كه له ناوچه ئازادكراوه‌كاندا هه‌یه. له چه‌ندین ناوچه‌ك تیمی ئه‌ندازیاریی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كه پێداویستیه‌كی كه‌میان له به‌ر ده‌ستدایه، توانیویانه ئه‌و ناوچانه له مین پاك بكه‌نه‌وه و، خه‌ڵكیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان. به‌ڵام كاتێك ئه‌و خه‌ڵكه ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆی كه داعش له مووسڵ ده‌ربكرێت، چونكه زۆربه‌ی دانیشتووانی ده‌وره‌به‌ری مووسڵ مه‌سیحی و توركمان و عه‌ره‌بن و له هه‌مان كاتیش‌دا شوێنێكی وه‌ك شنگال، كه كوردن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئێمه له ڕووی سه‌ربازییشه‌وه بتوانین ئه‌و شوێنانه ئازاد بكه‌ین، كه ده‌یشتوانین، به‌ڵام ئه‌و ناوچانه له مووسڵه‌وه نزیكن و داعش ده‌توانێت له ناو مووسڵه‌وه بۆردومانی ئه‌و شوێنانه بكات، کەواتە خه‌ڵك چۆن دەتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان و له سێرەی ئاگری تۆپخانه‌كانی داعشدا بژین؟! بۆیه ئه‌م كاره پێویستیی به هێرشێكی گه‌وره هه‌یه، ئەگینا ژماره‌یه‌كی زۆر ناوچه‌ی ئازادكرا‌و هه‌ن و خه‌ڵكی ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانیان و زۆربه‌ی خه‌ڵكی گونده‌كانیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
* هیچ به‌رنامه‌یه‌كتان بۆ مووسڵ هه‌یه؟
(سەرۆک بارزانی): ئه‌وه پێوه‌ندیی به حكوومه‌تی فیدراڵ و خه‌ڵكی مووسڵ خۆیانه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌رنامه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌یان هه‌بێت، ئێمه‌یش ئاماده‌ین هاوكارییان بكه‌ین، به‌ڵام ئێمه به ته‌نیایی كارێكی له‌و شێوه‌یه ناكه‌ین، ئاخر ڕه‌نگه شه‌ڕه‌كه ببێته شه‌ڕی كورد و عه‌ره‌ب، كه ئێمه نامانه‌وێت شتێكی وا بقەومێت.
* رێکكه‌وتنەکەی ئه‌و دواییه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا، زیاتر ڕێكه‌وتنێكە لەسەر نه‌وت، به‌ڵام بڕیاریش وایه كه ملیارە دۆلارێك بۆ هێزی پێشمه‌رگه و ڕاهێنانی بنێردرێت؛ تا چه‌ند ئۆمێده‌واری به‌و ڕێكکه‌وتنه كه جێبه‌جێ بكرێت و، به‌رده‌وام بێت؟
(سەرۆک بارزانی): ئه‌م ڕێككه‌وتنه هه‌نگاوێكی گرنگ و ده‌ستپێكێكی گرنگه، ئێمە ئاماده‌گییه‌كی ته‌واومان هه‌بووە و، هه‌یشمانه. دەکرێ بەو ڕێکكه‌وتنه هەندێ كێشه‌ی دیکەی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایش چارە بکەین. به‌ڵام ئه‌وه‌یش په‌یوه‌ندیی به به‌رانبه‌ره‌كه‌مان، واته حكوومه‌تی فیدراڵه‌وه هه‌یه. هەڵبەت تا ئێستا ئه‌و ئیراده‌یه له نێوان هه‌ردوو لادا بۆ لێكتێگه‌یشتن هه‌یه و، هیواخوازین بگه‌ینه ئه‌نجامێكی باش، به‌ڵام ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكه‌ین تاكو بزانین به كردار چی ده‌كرێت.
* گۆڤاری تایم جەنابتانی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی گەورەی ساڵی 2014 دیاری کردووە، ده‌مویست هەم پیرۆزباییتان لێ بكه‌م و، هه‌میش بزانم ئەو کارەی 'تایم'ـتان پێ چۆنە؟
(سەرۆک بارزانی): زۆر سوپاسی ئێوه و، ئه‌وانیش ده‌كه‌م، به‌ڵام ڕاستییەکی من هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه ئه‌مڕۆ قاره‌مانانه له شه‌ڕدانە له خۆم به شیاوتر ده‌زانم.
