مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌

مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌
راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لێژنەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و باردۆخی ئەمنی و كەموكوڕییەكانی هەرێمی كوردستان لە رووی ئاساییشەوە تاوتوێ دەكات.

ئاواز مەلافەندی، ئەندامی لێژنەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، پێشتر بڕیار بوو مەسرور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، بێتە هۆڵی لێژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان، بەڵام گۆڕانكاری بەسەر بەرنامەكەدا هاتووە و سەعات نۆی سەر لە بەیانی سبەی یەكشەممه‌ ئەندامانی لێژنەی ناوخۆ دەچنە بارەگای ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و لەگەڵ مەسرو بارزانی، ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و كەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆ و ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش، كۆدەبنەوە.

روونیشیكردەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا، باردۆخی هەرێمی كوردستان هەڵدەسەنگێنن و كەموكورتییەكانی بواری ئەمنی لە هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكەن.

دووپاتیشیكردەوە "پێشتر مەسرور بارزانی، ئامادەی خۆی دەربڕی بوو، بۆ ئەوەی بێتە پەرلەمان، بەڵام گۆڕانكاریی بەسەر شوێنی كۆبوونەوەكەدا هاتووە."




باسنیوز
Top