شەڕی شنگال کۆتایی ھات و پێشمەرگە سەرکەوتنی بەدەستھێنا

 شەڕی شنگال کۆتایی ھات و پێشمەرگە سەرکەوتنی بەدەستھێنا
دوای شەڕێکی دەستە و یەخەی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و تیرۆستانی داعش لە باکووری چیای شنگال، کە زیاتر لە یازدە کاتژمێری خایاند، پێشمەرگە ھێرشی داعشی تێکشکاند و پاشەکشەیان پێکردن.



بەرپرسی راگەیاندنی مەڵبەندی مووسڵی یەکێتی بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ تیرۆرستانی داعش لە باکووری چیای شنگال دەستیان بە ھێرش بۆ سەر ھێزەکانی پێشمەرگە کرد، بە درێژایی ئەمڕۆ تا کاتژمێر شەشی ئەم ئێوارەیە بەردەوام بوو.
وتیشی: شەڕێکی قورس لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و تیرۆرستانی داعش بەڕێوەچوو تێدا ھێزەکانی پێشمەرگە و پاراستنی شنگال توانیان ھێرشەکەی تیرۆرستان بشکێنن و داعش ناچار بەپاشەکشە بکەن.

غەیاس ئاماژەیدا: بەپێی دوایین زانیاری، پێشمەرگە تەنیا دوو برینداری ھەیە و چەکدارانی داعش ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکابی لە مەیدانی جەنگدا بەجێھێشتووە و لە دوو شوێنیش خوێنیان بەجێماوە، بەڵام دیار نییە چەند کەسیان لێکوژراوە.
Top