برێت ماكگۆرك: كۆنگرێس پارتی و یەكێتیی لە لیستی رێكخراوە دیاریكراوەكان لابرد.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا (برێت ماكگۆرك) ئەمڕۆ لە تویتێكدا رایگەیاند كە، كۆنگرێسی ئەمەریكا بە فەرمی ناوی پارتیی دیكموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی لە لیستی رێكخراوە دیاریكراوەكان دەرهێنا. هەروەها دەشڵێت، بڕیارێكی نادپەروەرانە بوو كە ژمارەیەكی زۆر لە كوردەكان بە هۆی ئەو بڕیارەی پێشووەوە لە وەرگرتنی ڤیزای ئەمەریكا بێبەش دەكران، بەڵام لە ئێستادا ئەو هەنگاوەی كۆنگرێس كارئاسانییە بۆ ئەوەی كوردەكان بتوانن ڤیزای ئەمەریكا وەربگرن و سەردانی وڵاتەكەمان بكەن.
