پێشمه‌رگه هێرشێكی تیرۆریستانی داعشی له‌نزیك چیای شنگال تێكشاند
له‌و باره‌وه سه‌عید شنگالى به‌رپرسى لقى 17ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌یوه‌ندیه‌كدا به كوردستان تى ڤى ڕاگه‌یاند كه چه‌كدارانى داعش به سوود وه‌رگرتن له خراپى دۆخى كه‌ش و هه‌وا و بوونى ته‌م و مژێكى زۆر، هێرشى كرده مه‌زارگه‌یه‌ك له نزیك گوندى گابارا، كه نزیكه‌ى 15 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌رى شنگاله‌وه دووره.
سه‌عید شنگالى گووتیشى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به‌رپه‌رچى ئه‌م هێرشه‌ى چه‌كدارانى داعشیان دایه‌وه و تاكو ئێستاش شه‌ڕوپێكدادانه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه، به‌رپرسى لقى 17 سه‌باره‌ت به ڕه‌وشى ئاواره‌كانى چیاى شنگال گووتى، كه به هۆى سه‌رما و سۆڵه و كه‌مى خۆراك، ڕه‌وشى ئاواره‌كان باش نییه، بۆیه له‌م ڕووه‌وه داواى هاوكارى له حكومه‌ت و ڕێكخراوه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئاواره‌كانی سه‌رچیای شنگال.
