لە میحوەری تەللوەرد پێشمەرگە پێشڕەوی دەکات

 لە میحوەری تەللوەرد پێشمەرگە پێشڕەوی دەکات
لە میحوەری تەللوەردی پارێزگای کەرکووک پێشمەرگە هێرشی بۆ سەر چەکدارانی داعش دەستپێکردووە.

فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە تەللوەرد رايگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ 13 -12-2014 پێشمەرگە لە تەللوەردو گووندەکانی دەوروبەری هێرشێکی فراوانی بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی داعش دەستپێکردووە.

ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە راشیگەیاند، لەو هێرشەدا پێشمەرگە توانیویەتی گووندی کارەبا کۆنترۆڵبکاتەوە و بەشێکی زۆری تەللوەرد ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی پێشمەرگەدایە.








رووداو
Top