سێ ئەفسەر لە نێو داعشەوە خۆیان رادەستی پێشمەرگە كرد
سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ رايگەیاند، كە كاژێر 10 و نیوی شەوی هەینی، سێ ئەفسەری سوپای عێراقی، كە لە نێو داعشدا بوون، خۆیان رادەستی هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ - مەخموور كرد.
سیروان بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، كە دوو لە ئەفسەرەكان پلەیان نەقیبە.
رۆژی 10ـی حوزەیرانی ئەمساڵ، چەکدارانی داعش دەستیان بەسەر شاری موسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا و بەشێکی پارێزگاکانی کەرکووک و سەڵاحەدیندا گرت.
رووداو
