سێ ئەفسەر لە نێو داعشەوە خۆیان رادەستی پێشمەرگە كرد

 سێ ئەفسەر لە نێو داعشەوە خۆیان رادەستی پێشمەرگە كرد
سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ - مەخموور بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، كە سێ ئەفسەری سوپای عێراق، كە دوای كۆنتڕۆلكردنی موسڵ پەیوەندییان بە رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ـەوە كردبوو، خۆیان رادەستی هێزی پێشمەرگە كرد.

سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ رايگەیاند، كە كاژێر 10 و نیوی شەوی هەینی، سێ ئەفسەری سوپای عێراقی، كە لە نێو داعشدا بوون، خۆیان رادەستی هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ - مەخموور كرد.

سیروان بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، كە دوو لە ئەفسەرەكان پلەیان نەقیبە.

رۆژی 10ـی حوزەیرانی ئەمساڵ، چەکدارانی داعش دەستیان بەسەر شاری موسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا و بەشێکی پارێزگاکانی کەرکووک و سەڵاحەدیندا گرت.







رووداو
Top