مه‌رجه‌عی ئایینی باڵای شیعه له عێراق، ستایشى هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی عێراقی له‌باره‌ى ئاشكراكردنی فه‌رمانبه‌رانی بندیوار له نێو داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت كرد ، دووپاتیشى كرده‌وه، زۆر گرنگه هه‌وڵه‌كان زیاتر بۆ ئاشكراكردنی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی بندیوار بخرێنه گه‌ر. له میانی گوتاری ئایینی له شاری كه‌ربه‌لا، عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لایی، نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی، گه‌وره مه‌رجه‌عی ئایینی شیعه‌كان له عێراق رایگه‌یاند: هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئاشكراكردنی فه‌رمانبه‌رانی بندیوار جێگه‌ى ستایشه كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا زیانێكی زۆریان به ده‌وڵه‌ت گه‌یاندووه.
كه‌ربه‌لایی گوتیشی: ده‌بێت به هه‌موو لایه‌كمان هاوكاری و پشتگیری حكومه‌ت بكه‌ین بۆ ئاشكراكردن و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له‌نێو هه‌موو ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت به‌تایبه‌تی فه‌رمانبه‌رانی بندیوار، داواشیكرد بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیه ئاڵۆزه پشت به شێوازی پیشه‌ییانه ببه‌سترێت. له مانگى تشرینی دووه‌می رابردوودا حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكراكردنی په‌نجا هه‌زار سه‌ربازی بندیواری له نێو چوار فێرقه‌ی سه‌ربازی راگه‌یاند.