ئەنجوومەنی ئاسایش دەستگیرکردنی "گرووپێکی تیرۆریستی" راگەیاند

 ئەنجوومەنی ئاسایش دەستگیرکردنی
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی "گرووپێکی تیرۆریستی" راگەیاند.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، گرووپێکی نۆ کەسی دەستگیرکراوە، کە دەستیان لە تەقینەوەکەی بەردەم پارێزگای هەولێر و چەند تەقینەوەیەکی شاری کەرکووکدا هەبووە.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، ئەو نۆ کەسە بە نیازبوون بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی و بارەگایەکی گەورەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر، بتەقێننەوە.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەو نۆ کەسە دەستگیرکراوە، لە کورد و عەرەب پێکهاتوون.









رووداو
Top