ئەنجوومەنی ئاسایش دەستگیرکردنی "گرووپێکی تیرۆریستی" راگەیاند
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، گرووپێکی نۆ کەسی دەستگیرکراوە، کە دەستیان لە تەقینەوەکەی بەردەم پارێزگای هەولێر و چەند تەقینەوەیەکی شاری کەرکووکدا هەبووە.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، ئەو نۆ کەسە بە نیازبوون بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی و بارەگایەکی گەورەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر، بتەقێننەوە.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەو نۆ کەسە دەستگیرکراوە، لە کورد و عەرەب پێکهاتوون.
رووداو
