سەعدییە.. پێشمەرگە دەستیبەسەر فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەواندا گرت
سەرچاوەیەك لە هێزی پیشمەرگەی كوردستان رایگەیاند، كە هێزی فەوجی یەكی سەر بە لیوای 136ـی پێشمەرگە لە پڕۆسەیەكی گەڕان و پشكنیندا لە گوندێكی سەر بە ناحییەی سەعدیە، دەستیان بەسەر فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی سیخوڕیدا گرت.
ئەو سەرچاوەیە دەڵیت ئەو فڕۆكەیە چەند زەرەرێكی پێگەیشتووە، جا نازانین بەهۆی تەقەكردنی هێزە ئەمنییەكانەوە بووە یاخود بە تەقەی هاونیشتمانییانی گوندەكە كەوتووەتە خوارەوە.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی لە كێڵگەیەكی كشتوكاڵی دەستمان بەسەر ئەو فڕۆكەیەدا گرتووە، لە كاتێكدا خەڵكی ئەو گوندە رایانكردووە و ئاژەڵەكانیان جێهێشتووە بەهۆی كردە سەربازییەكان لە چەند رۆژی رابردوودا.
لەو بارەوە مەحموود سەنگاوی، بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، كە ئەو فڕۆكەیە پێدەچێت فڕۆكەیەكی ئێرانی بێت و لە ناوچەكە كەوتبێتە خوارەوەو هیچ ئاماژەیەكی پێكرانیشی پێوە دیارنییە.
رووداو
