پاكستان.. كەسی سێیەمی قاعیدە دەستگیركرا
شەهید عوسمانی تەمەن 32 ساڵان، کەسی سێیەمی قاعیدە، كە بە رفاندنی كەشتییەكی دەریایی پاكستانی و سەرپەرشتیكردنی هێرشێكی چەكداری بۆسەر كارگەیەكی چەكی دەریایی لە كەڕاتچی تۆمەتبار كراوە، خۆی و چوار لە هاوڕێكانی، لە شاری كەراتچی پایتەختی دارایی و بازرگانی پاكستان، لەو بەندەرەی، كە بەسەر دەریای عەرەبدا دەڕوانێت، بە ژمارەیەك چەك و بڕێكی زۆری ماددەی تەقێنەرەوە دەستگیركرا.
راپۆرتەكان ئاماژە بەوە دەكەن، عوسمان، كە سەركردایەتی تۆڕی رێكخستنەكانی قاعیدە دەكات، باڵی راستی عاسم عومەر، سەركردەی رێكخراوی قاعیدە بوو لە باشووری ئاسیا.
دەستگیركردنی عوسمان لە كاتێكدایە، كە زەواهیری زەبرێكی زۆری لەلایەن هێزەكانی پاكستان و ئەمریكا بەركەوتووە، بەتایبەتی، كە لایەنگرانی لە ناوچەی هۆزە پاكستانییەكانی هاوسنوور لەگەڵ ئەفغانستاندا بوونە ئامانجی ئەمریكا و پاكستان، كە بە هۆیەوە دوو لە دیارترین سەركردەكانی كوژران، كە یەكێكیان عەدنان شوكری، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی دەرەوەی عاقیدە بوو، ئەو پیاوەی بە تۆمەتی بەشداریكردنی لە داڕشتنی پلانی دەستدرێژیكردنە سەر میترۆكانی نیویۆرك لە ساڵی 2009، ماوەیەكی زۆرە هەواڵگری ئەمریكا بەدوایەوەیە.
رووداو
