گۆڤارى تایمى ئه‌مریكی: مه‌سعود بارزانى كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تییه
له‌مباره‌وه نووسه‌رى گۆڤاره‌كه كارل ڤیك له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی بارزانی گوتارێكی درێژی له سه‌ر سه‌رۆك بارزانى نووسیووه و تێیدا وێستگه گرنگه‌كانی ژیان و كه‌سایه‌تی بارزانی خستووه‌ته روو. له‌به‌شێكى گوتاره‌كه‌دا نووسراوه: تاكه لایه‌نی باوه‌ڕپێكراو كه هاوپه‌یمانی ئه‌مریكایه له شه‌ڕی دژی داعش، وڵاتێكی خه‌یاڵییه، ئه‌و وڵاته‌ش پێی ده‌ڵێن كوردستان، ته‌نیا له دوو شوێن بوونی هه‌یه، یه‌كێكیان له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشانه‌ی كه له ناوچه كوردنشینه‌كان ده‌فرۆشرێت، دووه‌میشییان له‌و ئاڵا زه‌رد و سوور و سه‌وزه‌ی، كورد له‌ناوچه‌كانی خۆیاندا هه‌ڵی ده‌كه‌ن. به‌ڵام له یه‌كێك له‌و وڵاتانه، كورد توانیویانه ده‌وڵه‌تێك بۆ خۆیان دروست بكه‌ن، بێئه‌وه‌ی به فه‌رمی بناسرێت. له‌ناوچه‌ى چیابه‌رزه‌كانى باكوورى عێراق، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باڵا ده‌سته. ئه‌و ده‌وڵه‌ته گه‌نجه، سووپای خۆی و، یاسای خۆی هه‌یه، خاڵی سنووری و، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكێكی به‌هێزی ئه‌و هه‌رێمه‌یه، كه ژیانی خۆی، ره‌نگدانه‌وه‌ی مێژووی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی،.
له به‌شێكى گوتاره‌كه‌دا هاتووه؛ كاتێك مسته‌فا بارزانى له ساڵی 1979 له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی واشینگتۆن كۆچی دوایی كرد، سه‌روه‌ته‌كه‌ی ئه‌و كه بریتی بوو له خۆڕاگری و 60 ساڵ خه‌باتكردن بۆ ده‌وڵه‌تى كوردى، به‌ڵام له كۆتاییدا شكست خواردنێكی سه‌ربه‌رزانه، كه بووه پێناسه‌ی كوردیش، كه ئه‌وان پاڵه‌وانه‌كانی ناوچه‌كه‌ن، به‌ڵام به‌خت یاوه‌رییان نییه. شایسته و راستگۆن، به‌ڵام بۆ هه‌میشه به گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌ت له جیهان ده‌مێننه‌وه.
سه‌روه‌تی مه‌سعود بارزانی، كه ئێستا ته‌مه‌نی شه‌ست و هه‌شت ساڵه، هێشتا ده‌نووسرێته‌وه، له‌و كاته‌ی لێشاوی چه‌كدارانی گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) له باكووری فه‌للوجه، له رۆژه سه‌ره‌تاكانی مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا به‌ره‌و باكوور هات، به داگیركردنی موسل دووه‌م گه‌وره شار له عێراق دا، له خاكی كورد نزیكبوونه‌وه ، شتێكی زۆر روون و ئاشكرا بوو،، له زۆر رووه‌وه كوردستانی عێراق له هه‌موو كات به‌هێزتر دیاربوو، به‌هۆی ئه‌و سووپایه رێكخراوه‌ی هه‌یبوو، هه‌روه‌ها ئه‌و ئابوورییه به‌هێزه‌ی به‌ده‌ستیهێنا، كه داهاتی تاك له ماوه‌ی ده ساڵی رابردوودا، له 800 دۆلاره‌وه بۆ پێنج هه‌زار و 600 دۆلار به‌رزبووه‌وه. به‌ڵام له‌ناكاو ئه‌مانه هه‌مووی، رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بوونه‌وه.
كورد موسڵمانه، زۆرینه‌شیان سوونه‌ن، به‌ڵام میانڕه‌ون، كه ئه‌مه‌ش گرووپی داعشی تووندڕه‌وی داخ له دڵ كردووه به‌رامبه‌ریان. له به‌ره‌كانی جه‌نگ، كه درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی هه‌زار كیلۆمه‌تره، هێزی پێشمه‌رگه، ئه‌و هێزه كوردییه‌یه، له سه‌ره‌تادا، به‌ره و دواوه گه‌ڕێندرایه‌وه، به‌هۆی نه‌بوونی چه‌كی پێشكه‌وتووه‌وه، به‌ڵام ته‌نیا له رۆژى شه‌شی ئابدا، كاتێك تۆپخانه‌كانی داعش گه‌یشتنه نزیكه‌ی 48 كیلۆمه‌تر له هه‌ولێری پایته‌خت، ئینجا بارزانی بڕیاری شه‌ڕی تیرۆریستانی دا هه‌تا دوا هه‌ناسه.
ئه‌و كاتیش په‌نتاگۆن، پشتگیریی كرد و بۆ رۆژی دواتر ده‌ستی كرد به هێرشی ئاسمانی. مانگێك دوای ئه‌وه‌ش، باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا ستراتیژیه‌تێكی راگه‌یاند له پێناو له ناوبردنی داعش. له سه‌ر ئه‌رزی واقع، به‌های تاقیكردنه‌وه‌كان گرانتره، بارزانی سه‌ركرده‌ی خه‌ڵكه بێوڵاته‌كه، ئێستا له پێگه‌یه‌ك دایه، كه بڕیار ده‌دات له سه‌ر داهاتووی عێراق و ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. بارزانی به درێژایی مێژووی خه‌باتی رووبه‌ڕووی هێڵه خراپه‌كانی عێراق بووه‌ته‌وه، له ته‌مه‌نی ته‌نیا 16 ساڵیدا قوتابخانه‌ی به‌جێهێشتووه، له‌پێناو به‌رگرییكردن له‌نه‌ته‌وه‌كه‌ى. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌وته‌مه‌نه‌دا قوتابخانه‌ی به‌جێ هێشتووه، كه‌چی بارزانی زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی و ئینگلیزیش ده‌زانێت.
هه‌ر له گوتاره‌كه‌ى گۆڤارى تایمدا نووسراوه كه له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كه‌ی ئه‌مساڵیشدا كوردی عێراق، هه‌نگاوی نوێیان نا، كاتێك سووپای عێراق له‌به‌رده‌م لێشاوی چه‌كدارانی داعش هه‌ڵهاتن، بارزانی فه‌رمانی به هێزه‌كه‌ی دا، كه كه‌ركووك، ئه‌و شاره پڕ له نه‌وته كه كورد هه‌میشه به هی خۆی داناوه، كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، ئه‌و كۆنتڕۆڵ كردنه‌ش، كه‌ركووكی له ده‌ستی داعش ده‌رباز كرد، ئێستاش به‌غدا رووبه‌ڕووی ته‌حه‌دای كوردی بووه‌ته‌وه، بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئه‌و شاره. به‌غدا له ژێر سایه‌ی حكوومه‌تی نوێی حه‌یده‌ر عه‌بادی به هاوكاری هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا، توانیویانه پێشڕه‌وه‌ییه‌كانی داعش بووه‌ستێنن، به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێت، ئه‌وه هێزه‌كانی كوردین كه زۆرترین شه‌ڕ ده‌كه‌ن له دژی خۆكوژه‌كان، ئه‌مه‌ش شتێكی چاوه‌ڕووان كراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئامانجی ئه‌و دوو لایه‌نه زۆر دووره له‌یه‌كه‌وه.
له به‌شێكى دیكه‌ى گوتاره‌كه‌دا نووسه‌ره‌كه‌ى تایم ده‌لێت؛ رۆژى دووى دیسامبه‌ری ساڵى دووهه‌زار و چوارده بارزانی ره‌زامه‌ندی له سه‌ر رێككه‌وتنی نوێی كورد و عێراق دا،، ئه‌و درزانه‌شی پڕكردنه‌وه كه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بوون،. ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و كاره زه‌حمه‌ته‌یه كه رووبه‌ڕووی حكوومه‌ته‌كه‌ی بارزانی ده‌بێته‌وه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ره‌نگدانه‌وه‌ی تواناكه‌شیه‌تی كه به‌سه‌ری دا زاڵ بێت، سه‌ركردایه‌تی كوردی عێراق، مێژوویه‌كی سه‌ختی هه‌یه، هه‌روه‌ك جوگرافیای ناوچه‌كه‌ی، كه خه‌ڵكه‌كه‌ی به سه‌ر چوار وڵات‌دا دابه‌شبوون، ئه‌وان چه‌ندین جار له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه خیانه‌تییان لێكراوه، به‌ڵام ئێستا ئه‌وان خۆیان به هاوپه‌یمانی زۆربه‌ی وڵاتانی زلهێز ده‌زانن.
ئه‌و نووسه‌ره‌ى گۆڤارى تایم هه‌روه‌ها ده‌نوسێت؛ له سێپتێمبه‌ری ساڵى 2012 بارزانی توانی هاوپه‌یمانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره پته‌وتر بكات، كاتێك له كۆنگره‌ی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری توركی، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، بارزانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد، دوو ساڵ دوای ئه‌وه، توانی هه‌موو ئه‌و سنووره ئاڵۆزانه ببه‌زێنێت و سووپاكه‌ی بگه‌یه‌نێته شاری كۆبانێ، بۆ هاوكاری كردنی كورده‌كانی سووریا و پاڵپشتی كردنی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا له‌و شاره كوردییه له دژی داعش. مه‌سعود بارزانی ناوه‌كه‌ی له رۆژی له دایك بوونیه‌وه بۆی مایه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی له‌گه‌ل ئه‌مریكاش هه‌یه‌تی، ره‌نگه رۆڵێك پڕبكاته‌وه، كه ته‌نیا بۆ خه‌ڵكه بێده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خۆی نه‌بێت.
