سەڕەڕای نارەزاییەتی ئیسلامییەکان، رێککەوتنی سلێمانی پەسەند کرا

 سەڕەڕای نارەزاییەتی ئیسلامییەکان، رێککەوتنی سلێمانی پەسەند کرا
رێککەوتنی یەکێتیی نیشتمنیی کوردستتان و بزووتنەوەی گۆڕان بۆ دانانی پارێزگاری سلێمانی و هەڵەبجە بە زۆرینەی دەنگی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی پەسەندکرا.

ئیسلامییەکان و سۆسیالیست، کە خاوەنی پێنج کورسین، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی هاتنە دەرەوە وەک ناڕەزاییەتییەک بۆ رێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی ئەو پارێزگایە.

پێشتر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان رێککەوتن لەسەر ئەوەی، پارێزگاری سلێمانی و هەڵەبجە دوو ساڵ بە دوو ساڵ بۆ هەردوو لایان بێت.

بەپێی رێککەوتنەکە، دوو ساڵی یەکەم، پارێزگاری سلێمانی بۆ یەکێتی دەبێت و دوو ساڵی یەکەمی پارێزگاری هەڵەبجەش بۆ گۆڕان دەبێت.






رووداو
Top