ئەمرۆ پارێزگاری سلێمانی هەڵدەبژێردرێت

ئەمرۆ پارێزگاری سلێمانی هەڵدەبژێردرێت
وابڕیارە پاش کەمێکی دیکە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆببێتەوە و تێیدا رێکەوتنەکەی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بخوێندرێتەوە، پاشانیش سەرۆکی هەریەک لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و جێگرەکەی و پاشانیش پارێزگاری سلێمانی هەڵبژێردرێت.

بەپێی ڕێکەوتنەکە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ گۆران دەبێت ، کاندیدی ئەو حزبەش دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکرە، هەروەها جێگرەکەشی بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەبێت، بەپێی زانیاریەکانیش ئەکرەم شەریف کاندید دەکرێت لەلایەن یەکێتیەوە.



دوابەدوای ئەو پرۆسەیەش پارێزگاری سلێمانی هەڵدەبژێردرێت بەپێی ڕێکەوتنەکەی گۆڕان و یەکێیش دوو ساڵی یەکەم ئەو پۆستە بۆ یەکێتی دەبێت کاندیدی یەکێتیش دکتۆر ئاسۆ فەرەیدون دەبێت.



هەر بەپێی ڕێکەوتنەکەش، پاش دوو ساڵی یەکەم پۆستی پارێزگای سلێمانی بۆ گۆڕان دەبێت و سەرۆکی ئەنجومەنەکەش بۆ یەكێتی دەبێت.
Top