لەبەر بەرژەوەندی گشتی و تێكڕایی قوتابیانی تازە وەرگیراو لە زانكۆو پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان، بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ پەیوەندیكردنیان بە زانكۆ و پەیمانگەكان كە لێیی وەرگیراون، لەسەر داوای زانكۆكان و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاردرا بەدرێژكردنەوەی ماوەی پەیوەندیكردن تا ڕۆژی پێنچ شەممە ڕێكەوتی (18/12/2014)، لەهەمان كاتدا دەوامی فەرمی قۆناغی یەكەم لە (13/12/2014) ەوە دەست پێ دەكات.
بۆیە داوا لە خوێندكاران دەكەین هەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە بۆ ئەوەی لە ماوەی دیاریكراودا مامەڵەكانیان تەواو بكەن و پەیوەندی بە زانكۆ و پەیمانگەكانیانەوە بكەن بۆ ئەوەی زوتر دەست بەخوێندنی وانەكانیان بكەن