داعش 65 چەكداری عەرەبی خۆی گوللەباران دەكات

داعش 65 چەكداری عەرەبی خۆی گوللەباران دەكات
سەعید مەموزینی كارگێری لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای دەكات، تا دێت كێشەو گرفتەكانی داعش لەنێو خۆیاندا لە موسڵ پەرەدەسێنێ و لە ماوەی 2 رۆژدا زیاتر لە 65 چەكداری خۆی گوللەباران دەكات.
راشیگەیاند، ماوەیەكە كێشەی ناوخۆیی بەرۆكی تیرۆریستانی داعشی گرتووە، بە تایبەت لە نێوان چەكدارە عەرەب و بیانیەكان، چەكدارە بیانیەكان باڵادەستن و عەرەبەكانیش دژی ئەوەن پەراوێز بخرێن.
هەروەها گوتی، بۆیە تەنیا لە 2 رۆژدا داعش 65 چەكداری خۆی كە زۆرینەیان عەرەبی عێراقین گوللەباران كردووە كە لە نێویاندا 4 ئەمیر هەیە.
Top