لەكۆبانێ پێشمەرگە پێشڕەوی دەكات

لەكۆبانێ پێشمەرگە پێشڕەوی دەكات
شەوكەت مزوری فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە كۆبانێ رای دەگەیەنێ، لەچەند ناوچەیەكی شاری كۆبانێ هێزی كوردی لە پێشڕەوی دایە و داعشیش لە پاشەكشێ.
شەوكەت مزوری هەروەها گوتی، شەوی رابردوو هێرشێكی تیرۆریستانی داعش تێكشكێندراوە كە دەیانویست خاڵێكی هێزی پێشمەرگەو شەڕڤانان بكەنە ئامانج.
راشیگەیاند، لەو هێرشەدا هێزی كوردی هیچ زیانێكی نەبووە، بەڵام تا چەند كوژراو و پاشەكشێ كردنیان لەچەند كۆڵانێك هەبووە.
ئەوەشی خستەروو، ئەو هێرش و پەلاماردانانەی داعش دەیكات تەنیا بۆ بەرزكردنەوەی ورە چەكدارەكانیانە، بەڵام لەهەموو هێرشەكان تێكشكێندراون، باشترین نمونەش ماوەی زیاتر لە مانگكێك و 10 رۆژە لە هیچ شوێنێكی كۆبانێ پێشڕەویان نەكردووە، بە پێچەوانەوە هێزی پێشمەرگەو شەڕڤانان لە پێشڕەوی دان.
Top