لە ترسی هێرشی هێزی پێشمەرگەیە.. داعش چەكە قورسەكانی شنگال بۆ شوێنەكانی دیكە دەگوازێتەوە
فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە چیای شنگال (قاسم دربۆ)، بە kdp.info-ی راگەیاند، شەوی رابردوو هێزی پێشمەرگە هێرشی كردە سەر چەند خاڵێكی تیرۆریستانی داعش لە رۆژئاوای شنگال و كۆنتڕۆڵیان كردووە و زیانی زۆریشیان بە داعش گەیاندووە.
ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە دەشڵێت، داعش لە سنووری قەزای شنگال زۆر لاواز بووە و هێرشەكانیان بۆ سەر پێشمەرگە زۆر كەم بوونەتەوە، هەروەها چەكە قورسەكانیشیان لە شنگال نەهێشتووە و بۆ شوێنەكانی دیكە گواستوویاننەتەوە.
(دربۆ) ڕوونیشی كردەوە، هۆكارەكەیشی ئەوەیە كە ترسیان هەیە هێزی پێشمەرگە هێرش بكات و شنگال لە داعش رزگار بكات، كە ئەمەیش هیچ گومانێكی تێدا نیە و دەكرێت.
