لە ترسی هێرشی هێزی پێشمەرگەیە.. داعش چەكە قورسەكانی شنگال بۆ شوێنەكانی دیكە دەگوازێتەوە

 لە ترسی هێرشی هێزی پێشمەرگەیە.. داعش چەكە قورسەكانی شنگال بۆ شوێنەكانی دیكە دەگوازێتەوە
فەرمادەیەكی هێزی پێشمەرگە لە چیای شنگال دەڵێت، داعش لە شنگال زۆر لاواز بووە و لە ئێستادا لە ترسی هێرشی هێزی پێشمەرگە، چەكە قورسەكانیان لەو قەزایە نەهێشتووە و هەموویان بۆ شوێنەكانی دیكە گواستوونەتەوە.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە چیای شنگال (قاسم دربۆ)، بە kdp.info-ی راگەیاند، شەوی رابردوو هێزی پێشمەرگە هێرشی كردە سەر چەند خاڵێكی تیرۆریستانی داعش لە رۆژئاوای شنگال و كۆنتڕۆڵیان كردووە و زیانی زۆریشیان بە داعش گەیاندووە.

ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە دەشڵێت، داعش لە سنووری قەزای شنگال زۆر لاواز بووە و هێرشەكانیان بۆ سەر پێشمەرگە زۆر كەم بوونەتەوە، هەروەها چەكە قورسەكانیشیان لە شنگال نەهێشتووە و بۆ شوێنەكانی دیكە گواستوویاننەتەوە.
(دربۆ) ڕوونیشی كردەوە، هۆكارەكەیشی ئەوەیە كە ترسیان هەیە هێزی پێشمەرگە هێرش بكات و شنگال لە داعش رزگار بكات، كە ئەمەیش هیچ گومانێكی تێدا نیە و دەكرێت.
Top