هیچ کوردێکی رۆژهەڵات دەستگیر نەکراوە
دەقی ڕوونکردنەوەیەک لە ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستانەوە
لە لاپەرەی یەکەمی رۆژنامەی باس 9/12/2014ـدا هەوالێک بڵاو کراوەتەوە کە گوایە سێ کەس لە دەستگیرکراوانی پەیوەندیدار بە تەقینەوەکانی هەولێر و کەرکووک کوردی رۆژهەڵاتن. لێرەدا بۆ جەماوەری خۆشەویستی کوردستانی رادەگەیەنین کە، ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە و هیچ کوردێکی رۆژهەڵات لە پەیوەندی بە تەقینەوەکانەوە دەستگیر نەکراوە و بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی لێکۆڵینەوەیش گشت دەستگیرکراوەکان رەگەزنامەی عێراقییان هەیە.
لە ماوەیەکی نزیکدا، دوای رێکارە یاساییەکان ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بە فەرمی بۆ جەماوەری خۆشەویستی کوردستان دەخرێتە ڕوو، بۆیە هەر لێدوانێک یا خود هەواڵێکی رۆژنامەوانیی نافەرمیی پەیوەندیدار بەم دۆسیەوە بە ناتەواو و بێبنەمایە لە قەڵەم دەدرێت.
ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان
9/12/2014
