مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌شاندێكی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ده‌كات
له‌دیدارێكدا، كه‌كونسولی گشتی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی عێراق و سوریا و هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش و هه‌ڵسه‌نگاندی سه‌رچاوه‌سه‌ربازی و داراییه‌كان بۆ له‌ناوبردنی كرا. هه‌روه‌ها دووپات له پابه‌ندی به‌ریتانیا له‌شه‌ڕی دژی داعش كرایه‌وه.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا پێداویستی دابینكردنی چه‌كی قوڕس بۆ هه‌رێمی كوردستان خرایه‌به‌رباس و مه‌سرور بارزانی گوتی: "ئه‌مه‌شه‌ڕێكی جیهانییه دژی تیرۆریستان، تێكشكاندن و له‌ناوبردنی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ش پێویستی به‌هه‌وڵ و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش هه‌یه." هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه‌ئێمه‌پێشتریش گوتوومانه‌و جارێكی دیكه‌ده‌یڵێینه‌وه، داعش نابێت هیچ په‌ناگه‌یه‌كی هه‌بێت، بۆیه‌پێویسته‌گورزه‌ئاسمانیه‌كان فره‌وانتر بكرێن.
له‌به‌شێكی دیكه‌دا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی و هاوكاری به‌ریتانیای بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رزنرخاند و داوای چه‌كی زیاتری كرد بۆ تێكشكاندنی داعش، له‌لای خۆیه‌وه‌شاندی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا باسیان له‌وه‌كرد، كه‌ته‌واوی پێداویستی و داواكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌و راپۆرته‌دا‌تۆمار ده‌كه‌ن، كه‌له‌سه‌ر پێداویستیه‌كانی شه‌ڕی دژی داعش به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه.
