ئه‌و خوێندكارانه كه به هه‌ڵه فۆرمی زانكۆلاینیان پڕكردووه‌ته‌وه
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له فه‌رمانی ژماره (25553)دا كه واژوی ئارام ئیبراهیم قه‌نبر، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی وه‌رگرتنی به‌سه‌ره‌وه‌یه، بڕیاردراوه سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندكارانه له زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌ربگیرێن كه به هه‌ڵه فۆڕمی زانكۆلاینیان پڕكردووه‌ته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی:
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی به‌هۆی هه‌ڵه پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی (زانكۆ لاین) ناویان نه‌هاتبوه‌و، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (8/12/2014) ناوه‌ندی وه‌رگرتن له دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَ و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌فه‌رمانی ژماره كه ئیمزای ئارام ابراهیم قنبر به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی وه‌رگرتنی به‌سه‌ره‌وه‌یه و ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م زانكۆكانی كردوه، بڕیاریدا به‌وه‌رگرتنی ئه‌و خوێندكار/ قوتابیانه له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015)، ئه‌وه‌ش دوای دوباره پالاَوتنیان له‌لایه‌ن ناوه‌ندی وه‌رگرتن بۆ كرایه‌وه‌و به‌پێیی نمره‌كانیان به‌سه‌ر به‌شه‌كان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان دابه‌ش كران.
خه‌ندان
