نەوتی كەركوك رێگەیەكی ستراتیژی تازەی بۆ دۆزراوەتەوە و ئەو رێگەیەش بۆرییە نەوتییەكانی كوردستانە
هەروەها رۆژ نوری شاوەیس گوتی: حكومەتی فیدڕاڵی عێراق لە ئێستادا بێجگە لەوەی كێشەیەكی سیاسی گەورەی هەیە، لە هەمانكاتدا كێشەیەكی گەورەی دارایی و ئابووریشی هەیە، بۆیە هەوڵدەدات لەگەڵ هەرێمی كوردستان رێكبكەوێت بۆ ئەوەی كێشەی سیاسیی كەم ببێتەوە، هەروەها لەگەڵ ەەرێم رێكبكەوێت بۆ ئەوەی باری ئابووری خۆی راست بكاتەوە، لەمەش خراپتر لە كاتێكدا حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق بەرامبەر یەكتری وەستان، بەڵام دوژمنێكی هاوبەشیش كە داعشە رووبەڕووی هەردووكیان بۆتەوە، لەمەش زیاتر هەتا ئێستا حكومەتی فیدڕاڵی نەیتوانیوە ئەو بڕە نەوتە بەرەەم بەێنێت كە لە پلانی ئابووریی خۆیدا دیاریكردووە و بریتییە لە بەرەەمەێنانی سێ ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژیكدا، تەنیا 2.4 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمەێناوە، هاوكات بەشە بودجەی هەرێمی كوردستانیشی نەناردووە .
شاوەیس هەروەها گوتی: ئامادەبوونی حوسێن شەهرستانی لەبەر ئەوە بوو كە ئەو ماوەیەكی زۆر دۆسێی نەوتی عێراقی لەبەر دەست بووە و لە ماوەی چوار ساڵی رابردووشدا ئاگاداری دۆسێی نەوتی كوردستان بووە، خۆیشی پیاوێكی بەئەزموون و زیرەكە، ئەوەی وادەكات بۆچوونی حوسێن شەەرستانی لەگەڵ بۆچوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان یەك نەگرێتەوە، ئەوەیە ئەو بۆچوونێكی سەنتڕاڵی هەیە و دەیەوێت هەموو دەسەڵاتەكانی سیاسەتی نەوتیی سەنتڕاڵی بێت، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان دەیەوێت لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا خۆی سیاسەتی نەوتی خۆی دابڕێژێت و خۆی ژێرخانێك بۆ پیشەسازی نەوتی دروست بكات و خۆی نەوتی خۆی بفرۆشێت، بەڵام داەاتەكەی بۆ هەموو عێراق بێت، بۆیە ئەم سەنتڕاڵییەی حوسێن شەەرستانی دەستوور پشتگیری لێناكات، بەڵام وێڕای هەموو ئەمانە شەەرستانی واقعییانە باری ئێستای عێراق دەخوێنێتەوە، ەەروەەا ئاگاداری بارودۆخی كوردستانە.
لە درێژەی دیدارەكەیدا رۆژ نوری گوتی: ئەو نەوتەی لە كەركووك بەرەەم دەەێنرا و هەناردەی دەرەوە دەكرێت، لەسەداسەدی لە ژێر كۆنتڕۆڵی حكومەتی هەرێمی كوردستاندایە، بەپێی دەستووری عێراقیش ئەو ناوچانە بە ەەماەەنگیی نێوان حكومەتی فیدڕاڵی و ەەرێمەكان ئیدارە دەكرێن، بەڵام ەەتا ئێستا ئەم ەەماەەنگییە نەبووە و حكومەتی فیدڕاڵی خۆی باڵادەست بووە لە ئیدارەی ئەو ناوچانە، هەروەها ماوەی ساڵێكیشە نەیتوانیوە بەشێوەیەكی رێكوپێك ئەو نەوتەی كەركووك بەرەەم بەێنێت و هەناردەی دەرەوەی بكات، ئەمەش لەبەر ئەوەبووە، یەكەم ماوەیەكی زۆر بوو تیرۆریستانی داعش ئەو بۆڕییە نەوتییانەیان دەتەقاندەوە كە نەوتی كەركووكی هەناردە دەكرد، دوای ئەوەی داعش موسڵیشی داگیركرد، ئەوا بۆڕییەكە بە تەواوەتی كەوتۆتە ژێر كۆنتڕۆڵی تیرۆریستانی داعش، ئەوەش بووەتە هۆكاری ئەوەی هەناردەكردنی نەوت رابوەستێت. هەتا داعشیش لە موسڵ بێت، ئەوا ناتوانرێت نەوتی كەركووك بەو بۆڕییەی پێشتردا هەناردە بكرێت، هەر بۆیە ئەو نەوتەی ئێستا لە كەركووك بەرەەم دەەێندرێت، بڕێكی كەمە و لەوانەیە تەنەا بەشی پێداویستی ناوخۆیی بكات، بۆیە ئەگەر ئەو نەوتە بەرەەم نەەێندرێت و ەەناردە نەكرێت.
بۆ حوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1004)
