كۆبانێ.. ئەمیرێك و 15 چەكداری داعش كوژران
نەقیب شێروان سپیندارەیی، ئەفسەرێكی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانێ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هێرشەكە بە هاوئاهەنگی لەنێوان هێزی پێشمەرگە و شەڕڤانانی یەپەگە بووە بۆسەر بنكە و بارەگاكانی چەكدارانی داعش".
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە گوتیشی: "هەر لە ئەنجامی هێرشێكی دوێنێ شەوی هێزە كوردییەكان بۆ سەر چەكدارانی داعش توانراوە دەست بەسەر بڕێكی زۆر چەك و تەقەمەنیدا بگرن و 8 چەكداری داعش لەو هێرشەدا كوژراون" .
نەقیب شێروان هەروەها گوتی : بەهاوكاری هێزی پێشمەرگە و فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان شەرڤانانی یەپەگە توانیویانە پێشڤەچوون بكەن و پاشەكشێ بە چەكدارانی داعش بكەن لە چەند گەڕەكێكدا.
هەر ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگه لە كۆبانێ زانیاری ئەوەشی بە رووداو دا، كە ئەمڕۆ بەیانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بەسەختی 4 جار بنكە و بارەگاكانی داعشیان لە كۆبانێ بۆردوومانكردووە و زیانێكی زۆری پێگەیاندوون.
رووداو
