داعش وێنەی سێ چەكداری کوژراوی بەدەستی پێشمەرگە بڵاودەکاتەوە
لە شەڕ و پێکدادانەکانی شەوی رابردووی نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو چەکدارانی داعش ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی گرووپەكە کوژران و پێشمەرگەیەکیش شەهیدبوو. ئەمڕۆ یەكشەممەش ویلایەتی کەرکووکی داعش وێنەی سێیان لەو کوژراوانەی بڵاوكردەوە بە ناوەکانی عومەری کوردی، ئوسامە ئەلئەنساڕی و ئەبو عەبدوڵڵا ئەلئەنساڕی.
هاوکات عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاوناحییەکانی کەرکووک رايگەیاند،" بەپێی سەرچاوە تایبەتەکانمان نیوەڕۆی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش بەرپرسێکیان هێناوەتە نەخۆشخانەی حەویجە کە لەشەڕەکانی باکووری بەغدا برینداربووە و رێوشوێنی تووندیان لە نەخۆشخانەکە گرتووەتە بەر، بەڵام ناوەکەی ئاشکرانەبووە".
رووداو
