ناشناڵ پۆست: قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه خۆبه‌خشی له كه‌نه‌دا بۆ شه‌ری دژی داعش دروستكردووه
رۆژنامه‌كه سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه ئه‌وه‌ی ئاماژه پێكردووه به‌وه‌ی ناشناڵ پۆست یه‌كه‌م رۆژنامه بووه كه له‌مانگی رابردوو بڵاوی كردۆته‌وه، به‌وه‌ی گروپێك له‌وانه‌ی پێشتر خزمه‌تی سه‌ربازیان له سوپای كه‌ندا كردووه ئه‌م رێگه‌یان دروستكردووه بۆ ئه‌وه‌ی خۆبه‌خشه‌كان بگه‌ینه لای هێزی پێشمه‌رگه و شه‌ری داعش بكه‌ین، له‌ناویاندا دیلون هیلله‌ر یه‌كێكیانه كه پێشتر خزمه‌تی سه‌ربازی له ئه‌فغانستان ئه‌نجامداوه. له‌مباره‌وه جۆن بایرد هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه كه حكومه‌تی كه‌نه‌دا هاوكاریه‌كی كه‌می پێده‌كرێت بۆ ئه‌و هاوڵاتیه كه‌ندایانه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌ن بۆیه ئه‌گه‌ر هاوڵاتیانی كه‌ندا ده‌توانن هاوكاری بكه‌ن با ناوخۆیان له‌ریزی سوپای كه‌ندا تۆمار بكه‌ن، یان له‌و ریكخراوانه‌ی كه پشتگیری هاریكاری مرۆیی ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی بریاردانی ئه‌و سێ هاوڵاتیه كه‌ندییه‌ی بریاریانداوه بێنه ریزی پێشمه‌رگه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌وه كردووه كه ئه‌مانه پێشتر به‌رێگه‌ی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و په‌یجی پێشمه‌رگه له فه‌یسبووك ئه‌م به‌رنامه‌یان ریكخستووه.
