لەبەردەم سەرۆکی پەرلەمان رۆژنامەنووسان بەڵێنی پابەندبوونیان دا
ئازاد حەمەدەمین نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان گوتی: ئێمە وەک رۆژنامەنووسانی کوردستان ھەست بە پێویستی ئەو جۆرە بەڵێننامانە دەکەین بەڵام دەبێت ئەوەشمان لەبەرچاو بێت کە تەنھا واژووکردنی ئەو بەڵێننامانە گرنگ نین، بەڵکو گرنگتر ئەوەیە کە جێبەجێ بکرێت.
پاشانیش سەرۆکی پەرلەمانی کودستان کە لەژێر چاودێری ئەودا ئیمزا لەسەر بەڵێننامەکە کرا گوتی: مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسییەکانی ئافرەتان بەتایبەتی لە رووی کۆمەڵایەتییەوە دەبێت بە ھەستیارییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت ئەگینا ناتوانین رەوتێکی تازەی کاری میدیایی لە کوردستان بێنینە ئاراوە، ئێمە لە پەرلەمانی کوردستان ھەرچەند یاسا دەربکەین ئەگەر راگەیاندنەکان ھاوکارمان نەبن ناتوانین ھەنگاوی ئەوتۆ بھاوین، بۆیە بەیەکەوە کارکردن لەگەڵ راگەیاندندا گرنگی خۆی ھەیە.
دواتر تاریق سارمەمی بەرێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان گوتی: ئەو بەڵێننامەیەی ئەمرۆ ئیمزای لەسەر دەکرێت، ئەوا لەیەکێک لە ھۆڵەکانی پەرلەمانی کوردستان بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی ھەڵدەواسرێت.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سکرتێری پەرلەمانی کوردستان و وەزیرانی ئامادەبوونی کۆنفرانسەکە (ناوخۆ، رۆشنبیری و لاوان، تەندروستی، کاروکاروباری کۆمەڵایەتی) و نوێنەری دەزگا ئامادەبووەکانی راگەیاندن واژوویان لەسەر ئەم بەڵێننامەیە کرد.
