وەزیری دارایی چەند گۆرانکاریەک ئەنجام دەدات
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند: رێباز حەملان چەند گۆرانکاریەکی لە پۆستەکانی ناو وەزارەتەکەی دەست پێکردوە. وەزیری دارایی بڕیاریداوە بە گۆرینی بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی دارایی کە ناوی حەمەساڵح بووە و یەکێتی بووە، لە شوێنی ئەودا کەسێکی سەر بە بزوتنەوەی گۆڕانی داناوە بە ناوی یاسین عەبدولواحید کە لە سلێمانی ھاتووە و ئەمرۆش لە پۆستەکەی دەست بەکاربووە.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەروو: ھێمن مەحمود بەرێوەبەری گەنجینەی دوو کە کەسێکی نزیکی رەشید تاھیر بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی بووە لە پۆستەکەی لادراوە و بەرێوەبەرایەتیەکەش ھەڵوەشاوەتەوە و نزیکی ١٠٠ فەرمانبەری گەنجینەکەش بۆ فەرمانگەی تر دەگوازرێنەوە.
سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد: لە چەند رۆژی داھاتوودا چەند بەرێوەبەرێکی گشتی لە وەزارەتی دارایی دەگۆرێن، بەڵام ناوەکانیان دیاری نەکراوە.
باسنیوز
