وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی وەرگیراوانی لە زانكۆ و پەیمانگاكان راگەیاند
گووتیشی: وەزارەتی خوێندنی باڵا ماوەیەکە زۆر بەچڕی و وردی و دڵسۆزانە بەھاریکاری وەزارەتی پەروەردە کار دەکات بۆ وەرگرتنی خوێندکاران/ قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەش ھەوڵیداوە زۆرترین ڕێژەی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگرێت، لەو چوارچێوەیەشدا ئەمساڵ (٥٣٢٠٨) خوێندکاری ١٢ی ئامادەیی لە ڕێگەی (زانکۆ لاین)ەوە فۆرمی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان پێشکەش کردوە، کە (١٣٠٠٠) یان لەو خوێندکاران/ قوتابیانی ساڵی خوێندنی (٢٠١٢-٢٠١٣) بوون، (٤٠٢٠٨) خوێندکاریش لە دەرچوانی ساڵی خوێندنی (٢٠١٣-٢٠١٤)، لەو ژمارەیەشدا (٣٠٦٥٣) خوێندکار/ قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومیەکان وەرگیران، جگە لەوەی کە (١٥٩٦) بەھۆی ھەڵەو کەمی ھەڵبژاردن لەلایەن قوتابیان/ خوێندکارانەوە لەکاتی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆ لاین ناویان نەھاتۆتەو دواتر لەلایەن (زانکۆ لاین) دابەش دەکرینەوە، بەو شێوەیە کۆی وەرگیراون دەبێتە (٣٢٢٤٩) و رێژەی وەرگرتنیش بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٤-٢٠١٥) دەگاتە (٨٠,٣٦%).
لەبارەی کەمترین کۆنمرەی وەرگیراو د. کەریم عەبدول ئاشکرایکرد کە " کەمترین کۆنمرەی وەرگیراو لە بەشی زانستی دەگاتە (٦١,٥٧), لەبەشی وێژەیش (٦٣,٥٧) بووە".بەڕێزیان رونیکردەوە کە توانای وەرگرتنی زانکۆ تایبەتەکان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٤-٢٠١٥) دەگاتە نزیکەی (١٦٠٠٠) ھەزار خوێندکار/ قوتابی.
ھەر لەو کۆنگرە رۆژنامەیەدا د. محمد سابر بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلان و بەدواداوچون ڕاگەیاند: بۆ ئەمساڵی خوێندن و زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی کوردستان ژمارەیەک لە دەرچوانی خوێندکاران/ قوتابیانی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان وەردەگرن بەپێی ڕێنماییەکان، لەھەمان کاتدا ڕێژەیەک لە ئامادەییە پیشەییەکان وەردەگیرێن.
خوێندکاران/ قوتابیانی دوانزەی ئامادەیی دەتوانن لە ئەمڕۆ پێنچ شەممە، ڕێکەوتی (٤/١٢/٢٠١٤) لە سەعات (٨)ی شەو بەدواوە لە ڕێگەی وێب سایتی ئەلیکترۆنی (www.regayzanko.com) بەبەکارھێنانی ھەمان (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) کە پێشتر فۆرمی (زانکۆ لاین)یان پێ بڕکردبوەو دەتوانن ئەو شوێنە بدۆزنەوە کە لێیی وەردەگیراون.
شایانی باسە بۆ ئەمساڵی خوێندن (١٨,٤٥٢) خوێندکار/ قوتابی لە بەشی زانستی و (١٢,٢٠١) خوێندکار لە بەشی وێژەی فۆرمی زانکۆ لاینیان پڕکردبوەوە. لەھەمان کاتدا کە (١٣٠٠٠) لە خوێندکاران/ قوتابیانی ساڵی پار فۆرمیان پێشکەش کردبوو.
د. محمد سابر بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلان و بەدواداوچون داواشی لە خوێندکاران/ قوتابیان کرد کە لە ڕێکەوتی (٦/١٢ تا ١١/١٢) پەیوەندی بەو بەش و کۆلێژانەوە بکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان، چونکە رێکەوتی (١٣/١٢/٢٠١٤) یەکەم ڕۆژی دەوامی ساڵی نوێ خوێندنیان دەبێت لە زانکۆ و پەیمانگەکان ڕونیشیکردەوە، کە ھەر خوێندکار/ قوتابیەک ئەگەر گللەیی و سکاڵای ھەبێت، دوای تەواوکردنی تەواوکردنی مامەڵەکانیان لە بەش و کۆلێژەکانیان و تۆمارکردنی ناوەکانیان لە تۆماری زانکۆ و پەیمانگەکان دەتوانن لە رێگەی بەش و کۆلێژەکانیان سکاڵاو تانەکانیان تۆمار بکەنەوە لەوێوە بەرز دەکرێتەوە بۆ وەزارەت و ناوەندی وەرگرتن.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
