كەركووك.. چەكە نوێیەكانی ئەڵمانیا گەیشتە سەنگەرەكانی پێشمەرگە
رائید مەحەمەد سەید ئۆمەر لەهێزەكانی پێشمەرگە لە لیوای 9 لەداقوق بە ئاژانسی پەیامنیری راگەیاند: كەمێك پێش ئێستا ئەو چەكاە نوێیانەی بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی هاتووە گەیشتە سەنگەرەكانی بەرگری لە سنووری شارۆچكەی داقووق.
گوتیشی ئێمە وەكو لیوای 9 ئەوچەكانەمان وەرگرتووە و چەكەكان ئەڵمانیە و ئێمەش دەستمان بەدابەشكردنی ئەوچەكانە كردووە بەسەر سەنگەرەكاندا.
