ئەو پێشمەرگانەی لە کۆبانێ بوون، گەیشتنەوە هەولێر
150 پێشمەرگەی هێزی پشتیوانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە بۆ پشتگیریکردنی یەپەگە لە شەڕی دژی چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) چووبوونە کۆبانێ، بە فڕۆکەیەک گەیشتنەوە هەولێر.
ئەو فڕۆکەیەی پێشمەرگەکانی هەڵگرتبوو، لە فڕۆکەخانەی روحا (ئورفە) بەڕێکەوتبوو و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر نیشتەوە.
