گه‌وره تۆژه‌رو تایبه‌تمه‌ند له‌سه‌ر پرسی عێراق و كوردستان له ئامۆژگای برۆكینگز دوێنی وتارێكی له‌سه‌ر رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا به ناونیشانی ( 5 هۆكار هه‌بوو به‌غداو هه‌ولێر ریككبكه‌ون) له‌م وتاره‌دا پۆلاك ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، لانی كه‌م ئێستا به‌پێی ئه‌م رێككه‌وتنه هه‌موو لایه‌ك براوه‌ن، بۆ كورد ئه‌وه كورد نه‌وتی خۆی ده‌فرۆشێت و 17% بودجه‌ی عێراق دوای جیاكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی سیادی وه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ها حكومه‌تی عێراق به شێوه‌یه‌كی زمنی دانانی به كوردستانیبوونی كه‌ركوك ناوه و رازییه كه له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه كۆنترۆڵ كراوه، هه‌روه‌ها كوردیش رازی بووه داهاتی نه‌وته‌كه‌ی تێكه‌ڵاوی بودجه‌ی نیشتمانی بكات نه‌وته‌كه‌ی به‌رێگه‌ی سۆمۆ بفرۆشیت. پرسیار لیره‌دا ئه‌وه‌یه چۆن به‌غداو هه‌ولێر دوای چه‌ند ساڵێك ته‌نگژه گه‌یشتنه رێككه‌وتن؟ كینس پۆلاك ئه‌م خاڵه‌ی دیاری كردووه:
1- له‌م باردۆخه‌دا توركیا له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نه‌بووه.
2- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر واقیعیانه خه‌می پاراستنی ئاسایش و ئارامی كوردستانه.
3- دابه‌زینی نرخی نه‌وت.
4- پاراستنی نه‌وتی كه‌ركوك و هه‌نارده‌كردنی پێگه‌ی كوردی زۆر زۆر به‌هێز كرد.
5-تێگه‌یشتنی حه‌یده‌ر عیبادی و نه‌رمی نواندنی.
ئه‌م خاڵانه به بۆچوونی پۆلاك فاكته‌ری سه‌ره‌كی بوون بۆ ریككه‌وتنی به‌غدا و هه‌ولێر له‌مه‌ش زیاتر ئێستا عه‌ره‌بی سونه به ته‌واوه‌تی هاتۆته سه‌ر خه‌ت و پشتگیری له فیدرالیه‌تێكی هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.