ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش خۆیان ڕاده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ كرد

ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش خۆیان ڕاده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ كرد
له‌ گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری مه‌خمور ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش خۆیان ڕاده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ كرد.



سه‌ڵاح ساڵح له‌ فه‌وجی 1ی سوپای پێنجی عیراقی له‌ میحوه‌ری مه‌خمور به‌ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ 20 چه‌كداری داعش به‌ دوو به‌ش خۆیان ڕاده‌ستی پێشمەرگە كرد، جارێك 5 چه‌كداربوون جاره‌كه‌ی تریش 15 چه‌كدار.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عیراقی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌ش به‌ش بوونه‌ له‌و ناوچانه‌، وره‌یان ڕووخاوه‌ و بێ هێز بوون‌ە و نه‌ خواردن و نه‌ كه‌لووپه‌لیان پێ ده‌گات.
Top