هێزەکەی پێشمەرگە لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بەرەو تورکیا بەڕێکەوتن

هێزەکەی پێشمەرگە لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بەرەو تورکیا بەڕێکەوتن
سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 150 پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی جێگرتنەوەی ئەو پێشمەرگانەی لە ئێستادا لە کۆبانێن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بەرەو تورکیا بەڕێکەوتن .

ئاژانسی هەواڵی جیهانی تورکی بڵاویکردووەتەوە ئەو هێزەی پێشمەرگە ژمارەیان 150 پێشمەرگەیە و لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بەرەو شاری ریها لە باکوری کوردستان بەڕێکەوتوون .

لەلای خۆشییەوە پێشتر جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشـمەرگەی هەرێمی كوردستان بە ئاژانسی ئانادۆڵی راگەیاندبوو: "بە مەبەستی پێدانی پشوو بەو هێزەی كە ئێستا لە كۆبانێیە، هێزی دیكەی پێشمەرگە رەوانەی كۆبانێ دەكەین".

سەرچاوەیەکی تریش ڕایگەیاندبوو "ئەو هێزەی كە دەچێتە كۆبانێ چەك و تەقەمەنی تازە لەگەڵ خۆیان دەبەن، بە چەك و تەقەمەنی تازە دەچنە كۆبانێ و پێداویستیی تەقەمەنییە قورسەكانیش لەگەڵ خۆیان دەبەن، ئەو هێزەشی كە دەگەڕێتەوە زۆربەی چەكەكانیان بۆ هێزی تازە لە كۆبانێ بەجێ دەهێڵن".








خەندان
Top