لە دوای هاتنی داعش نزیكەی 150 هەزار مەسیحی ئاوارە بوونە

لە دوای هاتنی داعش نزیكەی 150 هەزار مەسیحی ئاوارە بوونە
خالید جەمال بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مەسیحیەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، لە دوای هاتنی تیرۆریستانی داعش و داگیركردنی ناوچەكانیان، نزیكەی 150 هەزار هاووڵاتی مەسیجی ئاوارەی شارەكانی هەرێمی كوردستان بوونە.
بەگوتەی خالید جەمال، لە دوای ساڵی 2003ـەوە پاش خراپ بوونی دۆخی سیاسی و تەناهی پارێزگاكانی باشوورو ناوەڕاستی عێراق زۆرینەی مەسیحیەكان روویان لەسنوری پارێزگای موسڵ و شارەكانی هەرێمی كوردستان كردووە.
هەروەها گوتی، لە دوای هێرشەكانی تیرۆریستانی داعشیش بۆ سنوری پارێزگای موسڵ ئەو مەسیحیانەش بەرەو شارەكانی هەرێم كۆچیان كردووە، بە پێی زانیاریەكانیش نزیكەی 150 هەزار كەس ئاوارە بوونەو لەشارەكانی هەرێم نیشتەجێ كراون.
گوتیشی، ئەو مەسیحیانەی روویان لەشارەكانی هەرێم كردووە بەشێكیان لەكڵێسە و بەشێكیان لەلایەن كەس و كاری خۆیان حەوێندراوەنەتەوە.
Top