150 پێشمەرگە بۆ شوێنگرتنەوەی هێزەكەی كۆبانێ بەڕێكەوتن

 150 پێشمەرگە بۆ شوێنگرتنەوەی هێزەكەی كۆبانێ بەڕێكەوتن
ئەمڕۆ 150 پێشمەرگەی دیكە لە باشووری كوردستانەوە دەچنە رۆژئاوای كوردستان بۆ پاڵپشتی لە شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل YPG و ئەو پێشمەرگانەش، كە ماوەی مانگێكە لەو شارەن دەگەڕێنەوە كوردستان.

لەبەردەم بارەگای هێزی پێشمەرگە رایگەیاند: "ئەو 150 پێشمەرگەیەی شوێنی هێزەكەی كۆبانێ دەگرنەوە، لە فڕۆكەخانەی هەولێرەوە بە رێگای ئاسمانی دەگەنە فڕۆكەخانەی ئورفا و لەوێشەوە لەخاڵی سنووری پرسووس دەچنە ناو كۆبانێ".

شەوی 28-10-2014 هێزێكی پێشمەرگە كە لە 150 پێشمەرگە پێكهاتبوون، 62 پێشمەرگەیان بە فڕۆكە و 68 پێشمەرگەی دیكەش بەڕێی وشكانی لە باكووری كوردستانەوە، بە چەكی قورسەوە چوونە ناو كۆبانێ.







رووداو
Top