150 پێشمەرگەی دیکە دەچنە کۆبانێ

 150 پێشمەرگەی دیکە دەچنە کۆبانێ
ئەمڕۆ 150 پێشمەرگەی دیکە لە باشووری کوردستانەوە دەچنە رۆژئاوای کوردستان بۆ پاڵپشتی لە شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG و ئەو 150 پێشمەرگەیەی دیکە، کە ماوەی مانگێکە لەو شارەن دەگەڕێنەوە.

سەرچاوەیەکی پێشمەرگە بە رووداوی راگەیاند، کە ئەمڕۆ ئەو 150 پێشمەرگەیەی لە کۆبانێن بەدل دەکرێن و بەهەمان ژمارە پێشمەرگەی دیکە لە کۆبانێ ئەرک دەبینن.

شەوی 28-10-2014 هێزێکی پێشمەرگە بەمەبەستی رۆیشتن بۆ کۆبانێ لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بەرەو رووها بەڕێكەوتن، ئەو هێزە لە 150 کەس پێکهاتبوون، کە 62 پێشمەرگەیان بە فڕۆکە و 68 پێشمەرگەی دیکەش بەڕێی وشکانی لە باکووری کوردستانەوە داخڵی کۆبانێ بوون و چەکی قورسیان پێبوو.

هێزەکانی پێشمەرگە دوای چوونیان بۆ شارەکە، رۆڵێکی کارایان هەبووە لە پاشەکشەی داعش لە شارەکە و پێکەوە لەگەڵ شەڕڤانان توانیویانە چەند ناوچەیەک لەدەستی داعش دەربێنن.






رووداو
Top