شەش گوندی مەخموور و گوێڕ ئازاد کران.. پێشمەرگە ژمارەیەک تیرۆریستی گەمارۆ داون
جێگری سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور و گوێر (د.ئاراس حسۆ میرخان) بۆ KDP.INFOی زیاتر گوتی: "لە میحوەری گوێڕ گوندەکانی زومارە و ساقی و کوشاف رزگار کراون و لە میحوەری مەخمووریش، گوندەکانی عەلیاوە و جەدیدە و گوندێکی دیکەیش لە داعش پاک کراوەتەوە و لەئێستایشدا هێزی پێشمەرگە لە پێشرەویدایە و شەڕیش بەردەوامە."
(ئاراس حسۆ میرخان) ڕشیگەیاند، کە لە ئازادکردنی رێگای نێوان مەخموور و گوێر نزیک بوونەتەوە.
دەربارەی ئەو زیانەیشی کە بە تیرۆریستانیان گەیاندووە، جێگری سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور و گوێر گوتی، لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا ژمارەیەک تیرۆریست کوژران و ژمارەیەکیشیان گەمارۆ دراون.
(میرخان) هەروەها گوتی، تیرۆریستانی داعش وەها ورەیان بەرداوە کە خۆیان لەبەر گورزی کوشندەی پێشمەرگە ناگرن و بەپێی زانیارییەکانی ئەوەی کە دەرفەتی هەبێ ڕادەکات و نایەوی بکەوێتە بەر زەبری پێشمەرگە، لە بەرانبەردا پشێمەرگە بە ورەی بەرز و پۆڵاینەوە هەڵمەت دەبا، بەڵام چاندنی مین، یەکیک لەو هۆکارانەیە کە پێشمەرگە بە خیرایی پێشڕەوی نەکات و مەبەست لێی ئازادکردنی ناوچەکەیە بە بێزیان یان کەمترین زیان.
