ئاگاداریەکی گرنگ بۆ ئەوانەی پاسەپۆرتیان دەرکردوە
بەرێوەبەری پاسەپۆرتی ھەولێر عەمید دیدارعومەر رایگەیاند, خەڵکێکی زۆر پاسەپۆرتیان دەرھێناوە و نەیان بردۆتەوە، ھۆشداری دەدەینە ئەو کەسانە ئەگەر بە دوای پاسەپۆرتەکانیان نێن، ئەوە بۆ بەغدا رەوانەیان دەکەین، لە بەغدا دووجار نوسراومان بۆ کراوە، ئەو پاسەپۆرتانەیان بۆ بنێرینەوە، ئێمە نەمان ناردۆتەوە، بەڵام ئەگەر لە ماوەیەکی کەمدا ئەو کەسانە سەردانمان نەکەن ئەوە بۆ بەغدای دەنێرینەوە و لە پاسەپۆرت بێبەش دەبن.
زیاتر لە ھەزار پاسەپۆرت لە بەرێوەبەرایەتی پاسەپۆرتی ھەولێرە و خاوەنەکانیان نەیانبردونەتەوە.
عەمید دیدارعومەر ئاماژی بەوەدا، ھەر پاسەپۆرتێک دوای تێپەربوونی سێ مانگ نەبردرێتەوە ئەوە رەوانەی بەغدای دەکەنەوە، تاوەکو پاسەپۆرتەکانیان بە ئێمە دەرھێناوە فشارێکی زۆریان لەسەر دروستکردوین، کەچی ئێستا بەدوای پاسەپۆرتەکانیان نایەن، لە ماوەی شەش مانگدا ٦٠٠ پاسەپۆرتمان دەرکردوە و نەبردراوەتەوە، لە ماوەی ئەمساڵیشدا زیاتر لە ھەزار پاسەپۆرتی لەم شێوەیە ھەیە.
