لە کفری شەروپێکدادان لە نێوان ھێزێکی شیعەو ھاووڵاتیان روویدا
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی گەرمیان بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ پاش نیوەرۆی ئەمرۆ ھێزێکی سەربازی سوپای عێراق و چەکدارە شیعەکان کە لە قەرەتەپەوە ھاتبوون و ژمارەیان لە ٧٠ ئۆتۆمبیلی زیاتر دەبوو، پاش ھاتنە ژوورەوەیان بۆ ناو شاری کفری تەقەیەکی زۆریان کرد.
سەرچاوەکە وتیشی: لەپاش تەقەی چەکدارەکان ھاوڵاتیان بە بەرد رووبەروی ھێزەکە بوونەوە و شەروپێکدادان روویداو دواتر لە لایەن ھێزەکانی پۆلیسی کفری و ئاسایشەوە رێگە بە ھێزەکە گیراو بارودۆخەکە ھێورکرایەوە و کارمندێکی پۆلیسیش پارچەی بەردی بەرکەوتووە و بە سوکی بریندارە.
ئەو سەرچاوەیەی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەیدا: لە کاتێکدا ھێزەکە لە بازگەکەی ئاسایشی کفری ھاتونەتە ژوورەوە ھێژەکانی ئاسایش پێیان وتون بە جادەی دەرەوە برۆن و نەچنە ناو شارەکەوە، بەڵام ھێزەکە ھاتوونەتە ژوورەوە و دوات رەل کاتی لێکۆڵینەوە لە گڵیاندا بەرپرسی ھێزەکە سوێندی بۆ ھێزەکانی گەرمیان خواردووە کە شارەزانەبوون و لە ترسیشدا تەقەیان کردووە و وایان زانیوە کفری شارێکی ئارام نییە.
ھیچ لایەنێکی پەیوەندیدار ئامادەنەبوو لەسەر ئەو شەروپێکدادانە زانیاری بخەنەروو ئەمەش بە بیانووی ئەوەی لە سەروی خۆیانەوە فەرمانیان پێکراوە لێدوان نەدەن.
ئەم تەقەکردنەی ھێزە چەکدارەکان لە کاتێکدایە ھەفتەی رابردوش لە ناو شاری کەلار سوکایەتیان بە بەرێوەبەری قوتابخانەیەک کرد و لێیاندا.
- See more at: http://www.peyamner.com/PNAnews.aspx?ID=350710#sthash.KEwFwfUv.dpuf
